نه‌وا
به‌پێى راپۆرتێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" رێكخراوى داعش سودى له كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مریكا و ده‌ستوه‌ردانى توركیا له باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا بینیوه و خۆى بۆ سوپرایزێك ئاماده‌ده‌كات.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن پشكنه‌رى گشتى له پێنتاگۆن ئاماده‌كراوه و باس له‌وه‌ده‌كات، رێكخراوى داعش ده‌ستوه‌ردانى توركیا و كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى وه‌ك هه‌ل قۆستوه‌ته‌وه و سه‌رقاڵى خۆڕێكخستنه‌وه‌یه له‌ناو سوریادا.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا ئه‌و رێكخراوه خۆى بۆ سوپرایزێك ئاماده ده‌كات، كه له‌وانه‌یه هێرشكردن بێت، به‌تایبه‌تى هێرش بۆسه‌ر وڵاتانى رۆژئاوا.