عادل عەبدولمەهدی: خۆپیشاندانەكان گرفتەكانی سیستمی سیاسیی عیراقیان دەرخست

21/11/2019 عێراق

نەوا
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دوپاتیدەكاتەوە، تەواوی داخوازییەكانی خۆپیشاندەران ئەگەری جێبەجێكردنیان هەیە و جێبەجێ دەكرێن، پێشیوایە خۆپیشاندانەكان گرفتەكانی سیستمی سیاسیی عیراقیان دەرخستوە.
بەپێی بەیاننامەیەك، كە لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك هۆزی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق كۆبۆتەوە و رایگەیاندوە، كار بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی دەكەن و بەدەنگ داواكارییەكانەوە دەچن تا گەشەپێدانێكی گشتگیر بهێننەئاراوە.
عادل عەبدولمەهدی بەپێویستی زانیوە بەرپرسیارێتیی هاوبەش بگیرێتەئەستۆ لەپێناو بەرژەوەندیی عیراق، لەو میانەشدا رۆڵی هۆزەكانی بە گرنگ وەسفكردوە. هەروەك دوپاتیكردۆتەوە هەموو داخوازییەكانی خۆپیشاندەران ئەگەری جێبەجێكردنیان هەیە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق نەیشاردۆتەوە، كە حكومەت لە ساڵی یەكەمیدا روبەڕوی زۆرێك لە كێشە و گرفتە كەڵەكەبوەكان بۆتەوە، بەڵام بەشێكیانی تێپەڕاندووە، خۆپیشاندانەكانیشی بە رەوا وەسفكردوە و پێیوایە خۆپیشاندانەكان گرفتەكانی سیستمی سیاسیی لە سەرجەم كایەكانی ژیان دەرخست و پێویستە چارەسەر بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group