نه‌وا
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ى روده‌دات له عیراقدا راپه‌ڕینه نه‌ك خۆپیشاندان". ده‌شپرسێت "بۆچى سیاسییه‌كان له‌وه تێناگه‌ن كه ئه‌م داستانه مێژووییه ته‌نها به‌گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى كۆتاییدێت".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری كورد لهئهكاونتى خۆى له تویته‌ر نوسیویهتى "تا ئه‌م یاریه سیاسییه له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه شومهى ئێستاى به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا كاتى گۆڕینى رژێمى ئێستا‌و بوونى به رژێمى پێشوو، نزیكتر ده‌بێته‌وه".
له هه‌ندێك له سیاسییه‌كانیش ده‌پرسێت "بۆچى به‌ده‌نگ ئه‌م واقیعه نوێیه‌وه ناچن؟ كه‌ى تێده‌گه‌ن ئه‌مه‌ى روده‌دات راپه‌ڕینه نه‌ك خۆپیشاندان؟ بۆچى تێناگه‌ن به‌بێ گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى ئه‌م داستانه مێژوویه كۆتایى نایه‌ت".
چه‌ندین هه‌فته‌یه خۆپیشاندانه‌كانى عیراق به‌رده‌وامه‌و سه‌ره‌ڕاى كوشتنى سه‌دان كه‌س و برینداركردنى هه‌زاران، دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ده‌یان كه‌س بونه قوربانی.