وه‌زیری دارایی: هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌تی دابه‌شكردنی موچه‌ نه‌هاتووه‌

21/11/2019

نه‌وا
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌تی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌هاتوه‌ و ئه‌وه‌شی له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ده‌وترێت دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم  به‌ سایتی سبه‌ی راگه‌یاندووه‌، سیاسه‌تی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌ و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی له‌باره‌ی موچه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك سایت و ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، دورن له‌راستییه‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌ بڕیاری هه‌ڵگرتنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ دراوه‌، هه‌مو 30 رۆژ جارێك سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانبه‌ران موچه‌ وه‌رده‌گرن و هاتنی پاره‌ش له‌ به‌غداوه‌ به‌رده‌وامه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group