نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئێرانه‌وه قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، "به‌رپرسانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیه‌كانیان ئاشكرا نه‌بن هێڵی ئینته‌رنێتیان راگرتوه".
له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر دۆناڵد ترامپ نوسیویه‌تی: "ناسه‌قامگیری ئێران گه‌یشتوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی و رژێمی ئێران ئینته‌رنێتی راگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئێران نه‌توانن قسه بكه‌ن و هیچ نه‌زانن له‌باره‌ی ئه‌و تونوتیژییهی ئێستا وڵاته‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".
ترامپ ده‌شڵێت، "رژێمی ئێران واده‌زانێت ده‌توانێت له جیهانی بشارێته‌وه، كه ئێستا ئه‌و وڵاته به چ مردن و تراژیدیایهكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".
رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنی نرخی به‌نزین بۆ دوو هێنده، خۆپیشاندان له چه‌ند شارێكی ئێران دهستیپێكردو دواتر زۆرینه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، به‌هۆی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌یان كه‌س كوژراون و بریندار بوون.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی و نیگه‌رانیه‌كانی هاووڵاتیان، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی باڵای ئیسلامی ئێران ته‌ئكیدی كرده‌وه كه بڕیاری زیادكردنی نرخی به‌نزین وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.