كەركوك.. لە هێرشێكی داعشدا پێنج پۆلیس بوونە قوربانی

22/11/2019 عێراق

نەوا
بەهۆی هێرشێكی چەكداری داعش لە سنوری پارێزگای كەركوك، دو پۆلیسی فیدڕاڵی كوژران و سیانی دیكەش برینداربون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لە ناحیەی رەشادی بەر بە پارێزگای كەركوك، چەكدارانی داعش هێرشیان كردوەتە سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدڕاڵی.
راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دو كارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی كوژراون و سیانی دیكەش برینداربون.
هێرشەكانی چەكدارانی داعش لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق ناوبەناو بونی هەیە و چەندین جاریش بەرپرسانی عێراق مەترسی سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی داعشیان راگەیاندوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group