وتەبێژی عادل عەبدولمەهدی: رۆژی پێنج شەممە هیچ خۆپیشاندەرێك لە بەغدا نەكوژراوە

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، كە لە خۆپیشاندانەكانی رۆژی پێنجشەممە بەغدا، هیچ خۆپیشاندەرێك لە هەردوو گۆڕەپانی تەحریر و خەلانی لە ناوەڕاستی بەغدا نەكوژراون.
عەبدولكەریم خەڵەف  وتەبێژی عادل عەبدولمەهدی  فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە هەردوو گۆڕەپانی تەحریر و خەلانی لە شاری بەغدا پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روی نەداوە.
وتیشی: ئەو هەواڵانەی كە باس لە كوژرانی خۆپیشاندەران دەكەن، دوورن لە راستییەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر بڵاوكرایەوە كە لە خۆپیشاندانەكانی رۆژی پێنجشەممەی بەغدا-ی پایتەختی عیراقدا چوار كەس كوژراون و 38 كەسی دیكەش بریندار بوون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group