نه‌وا
كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى پاریس سانجێرمان تائێستا ره‌تیده‌كاته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى نوێبكاته‌وه‌و به‌وه‌ش ده‌رگاى رۆیشتنى ئه‌و یاریزانه تائێستا دانه‌خراوه.
ماڵپه‌ڕی "تیلى فوت"ى فه‌ره‌نسى بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى ئیداره‌ى یانه فه‌ره‌نسییه‌كه بۆ هێشتنه‌وه‌ى له یانه‌كه له رێگه‌ى گرێبه‌ستێكى ماوه درێژه‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى مباپێ وه‌ڵامى یانه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى له‌وه‌ڵامدا وتویهتى مباپێ ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ته‌نها ته‌ركیزى لاى تۆپى پێ بێت، شیكهرهوانى وه‌رزشیش پێیانوایه ئه‌وه ئهگهركان بۆ رۆیشتنى ئه‌و یاریزانه له یانه‌كه‌ى زیاتر ده‌كات.
لاى خۆیشیه‌وه ماڵپه‌ڕی "as"ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئیداره‌ى یانه‌كه ئاماده‌یه موچه‌ى یاریزانه‌كه بگه‌یه‌نێته ئاست موچه‌كه‌ى نیمار دا سیلڤاى به‌ڕازیلى كه ساڵانه 40 ملیۆن یورۆى هه‌یه.
جێى باسه، ترسه‌كانى ئیداره‌ى یانه فه‌ره‌نسیه‌كه له‌وه‌وه‌یه، كه یانه‌ى ریاڵ مه‌درید هه‌وڵى زۆرده‌دات بۆ راكێشانى ئه‌و یاریزانه و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه خه‌ونى ئه‌و یاریزانه یاریكردنه به درێسى یانه ئیسپانیهكهوه، گرێبه‌سته‌كه‌ى مباپێ له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاریس سان جێرمان تا ساڵى 2022ى ماوه و موچه‌ى ساڵانه‌ى 17 ملیۆن و 500 هه‌زار یورۆیه.