نه‌وا
به‌له‌مێكى كۆچه‌ران، كه 150 كه‌سى هه‌ڵگرتبوو له كه‌ناراوه‌كانى مۆریتانیا له باكوری خۆرئاوای ئه‌فریقا وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه 58 كۆچه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا، ژماره‌یه‌كیش برینداربون.
ئاژانسى كۆچى سه‌ربه رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌له‌مه‌كه له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سى و له‌نزیك كه‌ناراوه‌كانى مۆریتانیا وه‌رگه‌ڕاوه، كه له گامبیاوه چوه و 150 په‌نابه‌رى هه‌ڵگرتبو، ژماره‌یه‌كیشیان ژن و منداڵ بون.
به‌هۆى روداوه‌كه‌وه 58 كۆچه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش برینداربون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانى مۆریتانیا.
به‌پێى داتاكانى رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى، گامبیا كه ده‌وڵه‌تێكى بچوكه له خۆرئاواى كیشوه‌رى ئه‌فریقا، ته‌نها له‌نێوان ساڵانى 2014 بۆ 2018 زیاتر له 35 هه‌زار هاوڵاتى وه‌ك په‌نابه‌ر رویان كردوه‌ته وڵاتانى ئه‌وروپا.