داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كرێت

05/12/2019

نه‌وا
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا داوایه‌ك ئاراسته‌ی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامدرا".
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌فه‌رمی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2020‌ ئه‌نجامدراوه‌.
راشیگه‌یاند، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق "سۆمۆ"  ده‌كات و شێوازی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیش دیاریكراوه‌.
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا داوای یه‌كده‌نگی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانیش ده‌كات له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group