نه‌وا
به‌رپرسی كاروباری ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا رژێمی ئێران به سه‌دان كه‌سی كوشتوه.
برایان هوك به‌رپرسی كاروباری ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، رژێمی ئێران به‌رده‌وامه له هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و موشه‌ك بۆ باڵه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه. وتیشی: "له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا رژێمی ئێران به سه‌دان هاووڵاتی خۆی كوشتوه".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا بڕی "15" ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت ته‌رخانكردوه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌باره‌ی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها داواشی له‌و وڵاته كرد كه ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له یه‌مه‌ن رابگرێت.