هادی عەلی: یەكگرتوو لەپێناو جێگیركردنی دیموكراسی لە هەرێم دا قوربانی گەورەی داوە

06/12/2019

نەوا
سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سیاسی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، حزبەكەی ڕۆلی گەورەی هەبووە لەپێناو چەسپاندنی میانەڕەویی ئیسلامی دا بەهەمان شێوە قوربانی گەورەیداوە لەپێناو جێگیركردنی دیموكراسی لە هەرێم .
هادی عەلی سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سیاسی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە، رۆژی 6-12 ساڵیادی ڕووداوی سوتاندنی بارەگاكان و شەهیدكردنی چەند ئەندامێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە لە دەڤەری بادینان، كە بە ڕاستی ڕۆژێكی ڕەشە لە مێژووی دەسەڵاتی كوردیدا لەدوای ڕووخانی ڕژێمەوە.
ڕاشیگەیاندووە، یەكگرتووی ئیسلامی هەروەك ڕۆلی گەورەی هەبووە لەپێناو چەسپاندنی میانەڕەویی ئیسلامی دا بەهەمان شێوەش قوربانی گەورەیداوە لەپێناو جێگیركردنی دیموكراسی لە هەرێم دا، شەهیدانی 6-12-2005 ی بادینان گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group