لە پارێزگای سنە ماتەمینی راگەیەنرا

06/12/2019

نەوا
دوابەدوای رووداوی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 11 كەس، پارێزگاری سنە ماتەمینی گشتی لەپارێزگاكە ڕاگەیاند.
بەهمەن موراد نیا، پارێزگاری سنە لەپەیامێكدا ماتەمینی گشتی لەپارێزگاكە ڕاگەیاندو داواشی لەهەمو نەخۆشخانەو ناوەند تەندروستیەكان كردوە كە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ چارەسەری بریندارەكانی ڕوداوەكەی شەوی ڕابردو بخەنەگەڕ.
پارێزگاری سنە، داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان بەوردی لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بكەن.
شەوی پێنج شەممە لەئەنجامی روداوێكی تەقینەوەی گاز لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە سەقز 11 كەس گیانیان لەدەستدا و 38ی دیكەش برینداربون، كە پێنجیان منداڵن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group