نه‌وا
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێران سوربێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له سوریا، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌كه‌ینه ڤیه‌تنام.
راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل له زاری نه‌فتالی بینێت وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌یان بڵاویانكرده‌وه، ته‌لئه‌ڤیڤ وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر بكرێته سه‌ری، كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.
نه‌فتالی راشیگه‌یاندووه،'' ئه‌گه‌ر ئێران سوور بێت له‌سه‌ر ده‌رنه‌چوونی له سوریا، ئه‌وا سوریا ده‌بێته ڤیه‌تنامێكی نوێ بۆ ئێران و ئیسرائیلیش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كار بۆ كۆتایی هێنان به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی تران ده‌كات له‌و وڵاته.
ئیسرائیل بوونی هێزه‌كانی ئێران له سوریا به مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی خۆی داده‌نێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له سێ ساڵی رابردوودا ده‌یان جار بنكه و باره‌گاكانی سه‌ر به حكومه‌تی تارانی له سوریا كردۆته ئامانج.