سێ وڵاتی ئەوروپی لە بارەی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە

08/12/2019 عێراق

نەوا
نوێنەرانی بریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەغداد، توندوتیژیەكانی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی عێراقیان سەركۆنە كرد و داواشیان لە حكومەتی عێراق كردووە پاراستنی خۆپیشاندەران گەرنتی بكات.
دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق، باڵیۆزەكانی هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیاو فەڕەنساو ئەڵمانیا لەبەغدا لەبەیاننامەیەكدا داوا لەدەسەڵاتدارانی عێراق پاراستنی خۆپیشاندەران گەرنتی بكەن.
ئەوەشیانخستۆتەڕو، "پێویستە حكومەتی عێراق لێكۆڵینەوە لەو كەسانە بكەن كە لەكوشتنی خۆپیشاندەران بەرپرسن".
ئاماژەیان بەوەشكردوە،" نابێت هیچ هێزێك لەناو عێراقدا كار بكات جگە لەو هێزانەی سەر بە حكومەتی عێراقن" .
باڵیۆزەكانی بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داواكاریشن كە حكومەتی عێراق چاودێری بڕیاری قەدەغەكردنی بوونی هێزەكانی حەشدی شەعبی بكات لە نزیك گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group