نه‌وا-كاروان مه‌حمود
به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕه‌وانی ناردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020ی عیراق ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان و پێویسته حكومه‌تی عیراق پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌بێت و ئێمه له‌مافی خۆمان خۆش نابین.
فارس عیسا به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "پرسی بودجه به دوو قۆناغ تێده‌په‌ڕێت قۆناغێك له حكومه‌ت كاره‌كانی ده‌كرێت و دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت، له ئێستادا بودجه‌ی ساڵی 2020ی حكومه‌تی عیراق له حكومه‌ت كاره‌كانی ئه‌نجامدراوه‌و شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی پرۆژه یاسای بودجه‌ی كرد‌و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بكرێت.
وتیشی: "ده‌بوو پرۆژه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو له رۆژی پێنج شه‌ممه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت به‌ڵام تائێستا زانیاری نه‌دراوه له‌سه‌ر ناردنی بۆ په‌رله‌مان، هه‌مووان ئه‌و راستیه‌ش ده‌زانن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌و هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی هه‌یه دژی هه‌موو ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن دژی ئه‌م پرسه‌ش كارده‌كه‌ن به‌ڵام جیاواو له‌وه‌ش خه‌ڵكێك هه‌یه دۆستی هه‌رێمی كوردستانه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرسه كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت".
فارس عیسا راشیگه‌یاند، جیاواز له‌و پرسانه‌ش په‌رله‌مانتاران له ئێستادا له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شه‌قام هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن پرۆژه یاسای بوجه به‌زووی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت تاوه‌كو خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش خه‌ڵكی بكرێت، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ناردنی بودجه ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان و ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان ده‌بێت.
به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان له مافی خۆمان خۆشنابین و بودجه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه‌و ده‌بێت وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت و رێككه‌وتنیش له‌وباره‌یه‌وه كراوه‌و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكات و له‌به‌رانبه‌ردا پێویست شایسته داراییه‌كانی پێبدرێت.