نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی وڵاتانی به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا و كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا بانگهێشت ده‌كات و داوایان لێده‌كات خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه به‌دوربگرن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، باڵیۆزه‌كانی فه‌ره‌نسا، كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا و كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كراون.
رونیشیكردۆته‌وه، به‌و باڵیۆزانه وتراوه كه ئه‌ركی نێرده دیپلۆماسیه‌كان باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، به بێ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ولاتانی جیهان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای كاراكردن و په‌ره‌پێدان به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی هاوبه‌ش، ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی و رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری وڵاتان.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه باڵیۆزه‌كانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا وئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا و باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌داش به جیا سه‌ركۆنه‌ی توندوتیژیه‌كانی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی عێراقیان كردبوو، دا‌واشیان كردبوو بكوژانی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر بكرێن و به سزا بگه‌یه‌نرێن، هه‌روه‌ك دا‌واشیان له حكومه‌ت و هێزه ئه‌منیه‌كان كردبوو پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران گه‌رنتی بكه‌ن.