نه‌وا-كاروان مه‌حمود
قائیمقامی قه‌زای شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی بیانی هاتوونه‌ته شنگال و ئێمه داوامانكردووه كێشه‌كانی سوریا نه‌هێنرێته قه‌زاكه بۆ ئه‌وه‌ش داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین ئه‌ركی پاراستنی سنوره‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت.
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی قه‌زای شنگال به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، خه‌ڵكێكی بیانی دێته شنگال به‌ڵام ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵیان نییه‌و نازانین ژماره‌یان چه‌ند كه‌سه ئه‌وه‌شی ده‌وترێت ئه‌وانه له‌سوریاوه هاتوون، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی، داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و سنوره‌كان بپارێزێت به‌تایبه‌ت سنوری عیراق سوریا له ده‌ڤه‌ری شنگال چونكه ئه‌و سنوره هیچ كۆنترۆڵ نه‌كراوه، باسی له‌وه‌شكرد، داوامانكردووه كێشه‌كانی سوریا‌و هێزه‌كانی سوریا نه‌هێنرێته شنگال.
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی قه‌زای شنگال له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی بۆردومانكردنی شنگال له‌لایه‌ن فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیاوه به بیانوی بوونی باره‌گای په‌كه‌كه له قه‌زاكه وتی: "به‌داخه‌وه چه‌ندینجار داوامانكردووه كێشه‌ی نێوان توركیا و په‌كه‌كه نه‌هێنرێته شنگال، به‌ڵام به‌ده‌نگ داواكه‌مانه‌وه نه‌هاتوون و توركیاش به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنی شنگال و ئه‌وه‌ش ده‌بێت په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت". راشیگه‌یاند، پێمان باشه په‌كه‌كه له‌و سنوره نه‌مێنێت تاوه‌كو ده‌رفه‌ت نه‌درێته توركیا به‌بیانوی بوونی په‌كه‌كه بۆردومانه‌كانی زیاد بكات.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی قه‌زاكه بۆ رادیۆی نه‌وا ئاشكرایكرد، ئاواره‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان چونكه كێشه هه‌یه‌و دۆخه‌كه ئارام نییه حكومه‌تی عیراقیش وه‌كو پێویست به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه بۆ پاراستن و جێبه‌جێكردنی داواكاری ئاواره‌كانی شنگال.