نه‌وا
له سه‌ردانی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ بۆ قه‌زای زاخۆ به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی زاخۆ، ناوبراو ڕایگه‌یاند، به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كی تر له زاخۆ ده‌كه‌نه‌وه.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "به‌پێی ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیارمان داوه، خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌یه‌نینه هه‌موو ناوچه‌كان و مزگینی به خه‌ڵكی زاخۆ ده‌ده‌ین، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نشینگه‌ش له زاخۆ ده‌كه‌ینه‌وه."
وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی دا: "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات، چونكه ئه‌م قه‌زایه سنوورییه و هاتوچۆییه‌كی زۆری تێدایه و پێویستی به‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه هه‌یه، هه‌م بۆ خه‌ڵكی ئێمه و هه‌م خه‌ڵكی بیانیش، ئه‌وانه‌ی دێنه زاخۆ و پاڕیزگای دهۆك، كاره‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن."
رۆژی سێ شه‌ممه به ئاماده‌بوونی پارێزگاری دهۆك و وه‌زیری ناوخۆ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، نووسینگه‌ی پاسپۆرتی زاخۆ كرایه‌وه.