نه‌وا
به‌رشه‌لۆنه خه‌ونی ئینته‌رمیلانی بۆ گه‌یشتن به قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كوشت، ڤاله‌نسیاش ئه‌یاكسه زێڕینه‌كه‌ی وه‌رزی رابردوی كرده ده‌ره‌وه‌ی خوله‌كه.
شه‌وی رابردوو چه‌ند یارییه‌كی گه‌ڕی كۆتایی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چون، هه‌ندێك ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو تۆماركران.
له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م، یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی له (جۆزێپی میاتزا) پێشوازیی له به‌رشه‌لۆنه كرد و چاوی له بردنه‌وه بوو بۆ گه‌یشتن به قۆناغی 16ی خوله‌كه، به‌تایبه‌ت كه ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه به پێكهاته‌یه‌كی یه‌ده‌گه‌وه یاریی كرد، به‌ڵام ئاراسته و ئه‌نجامی یارییه‌كه پێچه‌وانه كه‌وته‌وه، به‌رشه‌لۆنه به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه و ئینته‌ری نارد بۆ خولی ئه‌وروپی.
بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی-یش دیارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ره‌تنه‌كرده‌وه، به‌وپێیه‌ی پێویستی به بردنه‌وه بوو له یانه‌ی سلاڤیا پراگی چیكی و چاوه‌ڕوانی یه‌كسانبوون یان دۆڕانی ئینته‌ری ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا، كاتێك له سیگناڵ ئیدۆنا پارك به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له یانه چیكییه‌كه برده‌وه و به‌چنگی پڕ له دیاریی به‌رشه‌لۆنه‌وه هه‌نگاوی به‌ره‌و قۆناغی 16 نا.
له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌میش هه‌ردوو یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی و لایپزیگی ئه‌ڵمانی له یاریگای یانه فه‌ره‌نسیه‌كه یارییان كرد، به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا یه‌كسان بوون و یانه ئه‌ڵمانییه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م و لیۆنیش به پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناغی 16ی خوله‌كه.
له‌هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا به‌نفیكای پورتوگالی به 3 گۆڵ رێزی له زینیت سانت پترسبۆرگی روسیی میوانی گرت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامه به‌س نه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16 و ئه‌ویش به‌ره‌و خولی ئه‌وروپی هه‌نگاوی نا.
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م ململانێی توندی به‌خۆیه‌وه بینی، ڤالانسیای ئیسپانی بووه میوانی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی و به گۆڵێك یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه و تۆڵه‌ی یاریی چوونی لێكرده‌وه و یانه زێڕینه هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی وه‌رزی رابردوی خوله‌كه‌ی كرده ده‌ره‌وه، به پله‌ی یه‌كه‌میش سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 16ی خوله‌كه.
یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزیش به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك له لیلی فه‌ره‌نسیی برده‌وه و پله‌ی دووه‌می گروپه‌كه‌ی گرت به‌ره‌و قۆناغی 16.
تا ئێستا یانه‌كانی (پاریس سان جێرمان، ریاڵ مه‌درید، بایرن میونشن، تۆتنهام، مانچسته‌رسیتی، یوڤێنتۆس، لیڤه‌رپوڵ، ناپۆلی، به‌رشه‌لۆنه، بوروسیا دۆرتمۆند، لایپزیگ، لیۆن، ڤاله‌نسیا، چێڵسی) سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێناوه، ته‌نها دوو یانه له كۆمه‌ڵه‌كانی سێیه‌م و چواره‌م ماوه‌ته‌وه یه‌كلاببنه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن.