كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پەسندكردنی پرۆژەیاسای چاكسازی بەڕێوەدەچێت

11/12/2019

نەوا
كۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە پرۆژەیاسای چاكسازی پەسند بكات و رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی بكات.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەكەی دەستپێكردوە و بڕیارە چەند پرسێك تاووتوێبكات، كە گرنگترینیان پڕۆژەیاسای چاكسازییە.
پێشتر ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان ئاشكرایكردبو، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاساكە پەسند دەكات و دەینێرێت بۆ پەرلەمان بۆ تاووتوێكردن و پەسندكردنی.
لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستاندا پڕۆژەیاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و خانەنشینان پەسندكرا، بەڵام بەهۆی بوونی رەخنە لە پرۆژەكە، بەتایبەت موچەی پلە باڵاكان، یاساكە گەڕێندرایەوە بۆ حكومەت بۆئەوەی هەمواری بكەنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group