نه‌وا
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی پێیان باشه كوردی سوریا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ونه گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی دروستكردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان.
لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ باسیان له به‌شداریی كورد كردوه له پڕۆسه‌ی سیاسی سوریادا.
وتیشی "بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنی مافه‌كانیان، پێویسته كورد و پێكهاته‌كانی دیكه گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ببه‌ستن".
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بژارده‌ی سه‌ربازی دۆخی سوریا چاره‌سه‌ر ناكات و ئه‌وه‌ی به‌لای مۆسكۆوه گرنگه ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسییه له رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رقاڵی ده‌ستوره.