نه‌وا
پۆلیسی سلێمانی سێ هه‌رزه‌كاری تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد، كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هه‌ڕه‌شه‌یان له كچێكی گه‌نج كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه، كچێكی گه‌نج كه له‌دایكبووی ساڵی 1999-یه، له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سكاڵای له‌سه‌ر سێ گه‌نج تۆماركردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان لێكردوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌یان پێنه‌دات.
پاش تۆماركردنی سكاڵاكه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه و دوای به‌دواداچونێكی ورد و وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن، كه یه‌كێكیان له‌دایكبووی ساڵی 2001 ه‌و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌دایكبوی ساڵی 2002 له‌دایكبون.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 2ی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، راگیراون.