وەزیری ئاوەدانكردنەوە: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە نۆژەنكردنەوەی هەموو رێگاوبانەكان تەواودەبێت

11/12/2019

نەوا
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، ‬تا‮ ‬رۆژی‮ ‬15ی ئەم مانگە‮ ‬ئەمساڵ كاری‮ ‬نۆژەنكردنەوەی‮ ‬هەموو رێگاوبانەكان تەواو دەبێت.
ئەو وەزیرەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە،‬ ‬رێگاوبان شادەماری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و گەشەسەندنی‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابوری‮ ‬وڵات و بەستنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە بە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و وڵاتانی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬بۆیە ئەولەویەتی‮ ‬كارەكان تەواوكردنی‮ ‬رێگاوبانەكانە.
دانا عەبدولكەریم لە دیمانەیەكی رۆژنامەی ‮"‬خەبات"دا وتویەتی "‬لەچوارچێوەی‮ ‬كارو بەرنامەو پلانی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬داهاتوی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن گرنگیدانە بە هەردوو كەرتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و تەواوكردنی‮ ‬رێگا جووت سایدەكانی‮ ‬نێوان شارەكانی‮ ‬كوردستان و ئەو‮ ‬رێگایانەی‮ لەماوەی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬داهاتودا و دوای‮ ‬تەرخانكردنی‮ ‬بودجەی‮ ‬پێویست، دەبێت تەواو بكرێن".
وتیشی "لەئێستادا زیاتر‮ ‬90%ی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬رێگاوبانەكان تەواوبوە و تا‮ ‬رۆژی‮ ‬15ی ئەم مانگە پێویستە كاری‮ ‬نۆژەنكردنەوەی‮ ‬هەموو‮ ‬رێگاوبانەكان تەواو ببێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group