نه‌وا
ئانگ سان سوچی سه‌رۆكی حكومه‌تی بورما له‌به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له لاهای ره‌تیكرده‌وه سوپای وڵاته‌كه‌ی مسوڵمانانی روهینگیای كۆمه‌ڵكوژ كردبێت و به‌رپرسیارێتی توندوتیژیه‌كانی خسته ئه‌ستۆی گروپه چه‌كداره مسوڵمانه‌كان.
له‌دووه‌م رۆژی دانیشتنی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له لاهای له‌سه‌ر پرسی كۆمه‌ڵكوژی مسوڵمانانی روهینگیا له لایه‌ن سوپای بورماوه ئانگ سان سوچی رایگه‌یاند، سوپاكه‌یان هیچ تاوانێكی جه‌نگ و كوشتاری ئه‌نجام نه‌داوه و ئۆباڵی كوژران و ئاواره‌بوونی مسوڵمانانی روهینگیاش له ئه‌ستۆی گروپه چه‌كداره‌كانی روهینگیایه كه هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، دۆسیه‌كه‌ی دادگا پڕه له كه‌موكورتی و بابه‌تی ناڕاست، هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكردوه، كه دۆخی ویلایه‌تی راخین ئاڵۆزه و كێشه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه مێژوویه‌كی سه‌دان ساڵه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی بورما پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان راگه‌یاندووه و داواشی له دادگا كردووه كه هیچ بڕیارێك نه‌دات كه ببێته هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌كه.
حكومه‌ت و سوپای بورما تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی له رێگه‌ی زه‌بر و زه‌نگ و كوشتاره‌وه بوونه هۆی ئاواره‌بوونی 700 هه‌زار مسوڵمانی روهینگیا و شایه‌تحالانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه سوپای بورما هه‌زاران كه‌سی كوشتووه و ده‌سترێژی كردۆته سه‌ر هه‌زاران ژن.
حكومه‌تی گامیبیا به نوێنه‌رایه‌تی ده‌یان وڵاتی مسوڵمان له دادگای لاهای سكالای له‌سه‌ر سوپا و حكومه‌تی بورما تۆمار كردبوو، داواشی كردبوو دادگاكه ده‌ستبه‌جێ كاربكات بۆ وه‌ستاندنی كوشتاری مسوڵمانان له‌و وڵاته.
ئانگ سان سوچی، كه پێشتر به هۆی به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌لاتی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی و سه‌ركردایه‌تی كردنی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، ساڵی 1991 له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی له وڵاته‌كه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵی به‌ده‌ستهێنابوو.
ساڵی 2010 كۆتایی به ده‌ستبه‌سه‌ربوونی سوچی هات و ساڵی 2016 سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی بورمای گرته‌ده‌ست، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له سێ ساڵی رابردوودا هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ووه‌ستاندنی توندوتیژیه‌كان له ویلایه‌تی راخین و له دژی مسوڵمان نه‌نابوو، ره‌خنه‌ی زۆری لێگیرابوو.
له ئێستاشدا به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگری له كرده‌وه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به مسوڵمانان ده‌كات باس له‌وه‌ده‌كرێت زیانی گه‌وره به‌ر پێگه و كه‌سایه‌تی ئانگ سان سوچی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه.