یەكەم یاری جامی جیهانیی یانەكان بە 120 خولەك كۆتاییهات

11/12/2019 وەرزش

نەوا
شەوی چوارشەممە 11-12-2019 پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی بۆ یانەكان دەستیپێكرد و یەكەم یاریش 120 خولەكی خایاند.
یەكەم یاری یانەی سەدی قەتەری و هینجین سپۆرتی كالیدۆنیای نوێی كۆكردەوە و یانە قەتەرییەكە سەركەوتنێكی زەحمەتی تۆماركرد.
كاتی ئاسایی یارییەكە بە گۆڵێك یەكسانبون بۆ هەردوولا كۆتاییهات، بۆیە پەنا بۆ كاتی زیاتركراو برا و لە ئەنجامدا یانەی سەد 2 گۆڵی دیكەی تۆماركرد و یارییەكەی بە 3 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك بردەوە.
یارییەكانی جامی جیهانیی بۆ یانەكان لە قەتەر بەڕێوەدەچن و كاتژمێر 5ی ئێوارەی شەممە 14-12-2019 هیلالی سعودی و تەرەجی ریازی تونس یاری دەكەن، كاتژمێر 8:30ی خولەكی شەویش مۆنتێری مەكسیكی و سەدی قەتەری بەرانبەر یەك دەوەستنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group