وه‌زیری نه‌وتی عیراق: رێككه‌وتن كراوه‌ سه‌قفى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم رۆژانه‌ 450 هه‌زار به‌رمیل بێت

12/12/2019 عێراق

نه‌وا
سامر غه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عیراق ئاشكرای ده‌كات، به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتوه‌ سه‌قفى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم رۆژانه‌ 450 هه‌زار به‌رمیل بێت، چونكه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر پشكى عیراق له‌ رێكخراوى ئۆپێك ده‌كات.
سامر غه‌زبان له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نیمچه‌فه‌رمى باسى له‌وه‌كردوه‌، هه‌ردوو حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌رێم سورن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان به‌تایبه‌تى دۆسێی نه‌وت و بۆ ئه‌وه‌ش رێككه‌وتن كرا و پابه‌ندبونه‌كانى هه‌ردوولا به‌رانبه‌ر یه‌كترى دیاریكران.
وتیشى "به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌وروبه‌رى 450 هه‌زار به‌رمیلدایه‌ و زۆرینه‌ى هه‌نارده‌ ده‌كرێت، به‌ڵام رێككه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌كراوه‌، كه‌ سه‌قفى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم 450 هه‌زار به‌رمیل بێت و 250ى راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر پشكى عیراق له‌ رێكخراوى ئۆپێك دروستده‌كات".
وه‌زیرى نه‌وتى عیراق رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، رێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌غدا و هه‌رێم له‌ 1-1-2020ه‌وه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group