نه‌وا
ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراق ئاشكرایكرد، زیاتر له 86 ملیار دۆلارى عیراق، كه بۆ پێش ساڵى 1990 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له 55 ده‌وڵه‌تى جیهاندا سڕكراوه و هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ده‌ن.
ده‌سته‌ى نه‌زاهه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌پێى بڕیارى 660 و 661ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دواى روداوه‌كانى كوێت، زیاتر له 86 ملیار دۆلارى عیراق له 55 ده‌وڵه‌تى جیهان سڕكراوه، كه بۆ سه‌رده‌می رژێمى پێش‌و و كه‌سایه‌تیه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، یاسا عیراقییه‌كان سندوقى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان له ده‌سته‌ی نه‌زاهه سه‌رپشككردوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ی لای ئه‌و وڵاتانه‌یه.
لاى خۆیشیه‌وه به‌رپرسێكى عیراقى به‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى وتوه، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه پێویستى به لێكتێگه‌یشتن و دادگا‌و كارى زۆر هه‌یه، پێویسته لایه‌نى دووه‌م رێزى عیراق بگرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌كان، ئه‌وه‌ش چه‌ندین ساڵ و كارى زۆرى پێویسته.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، زۆربه‌ى ئه‌و پارانه له‌وڵاته ئه‌وروپیه‌كاندان له‌وانه‌ش وڵاته‌كانى سه‌ربه یه‌كێتى سۆڤێتى پێش‌و و ئه‌مریكاى لاتین، یه‌كێك له‌كێشه‌كانیش ئه‌وه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و پارانه ئه‌سته‌مه بۆ نمونه پێشتر هه‌ندێك له‌و پاره‌یه لاى یۆگۆسلاڤیا بوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ماوه و بوه‌ته چه‌ند پارچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.