ئەحمەد داودئوغڵو حزبەكەی راگەیاند

13/12/2019 جیهان

نەوا
ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا دامەزراندنی پارتە نوێكەی راگەیاند و باسی لەوەكرد، وەرچارخانێكی سیاسیی گەورە لە وڵاتەكە روودەدات.
رۆژی هەینی لە ئەنقەرە ئەحمەد داود ئوغڵو دامەزراندنی پارتی ئایندەی راگەیاند و لە وتەیەكدا جەختی كردەوە، كە حزبەكەی لە پێناو پێكهاتە و ئایینە جیاوازەكانی توركیا كاردەكات.
وتیشی، ریگەنادەن توركیا تەنها رێگە بۆ یەك ئاین و پێكهاتە خۆش بكرێت بەلكو دەبێت هەموو ئاین و ئاینزاكان كە توركیا گەشە بكەن، هەروەها رێگە بە گەنجەكان دەدرێت زیاتر ئازادبن و كاری جددیش لە پێناو خێزانەكان لە توركیا بگیردرێت. كە ئێستا بە هۆی سیاسەتی خراپەوە لە ژێر هەڕەشەدان.
باسی لەوەشكرد، پێویستە ئازادی رادەبڕین لە توركیا هەبێت و كۆتایی بە گوشارەكانی سەر رۆژنامەوانان بهێنرێت و چاكسازیش لە سیستەمی داد بكرێت.
ئەحمەد داود ئوغڵو، كە پێشتر یەكێك بوو لەسەركردە باڵاكانی ئاكەپەی دەسەڵاتدار، ماوەیەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی تر، لەو حزبە كشابوونەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group