دهۆك.. پۆلیسێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13/12/2019

نەوا
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، پۆلیسێك لە ماڵی خۆی لە گەڕەكی سەرهەڵدان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، "شەوی 12-12-2019 كاتژێر 11:00 پۆلیسێكی بەشی نەهێشتنی تاوان لە ماڵی خۆی كۆتایی بە ژیانی هێنا".
وتیشی: بۆ زانینی هۆكاری دروستی رووداوەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە كراوەتەوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group