توركیا لە بارەی تێكچوونی پەیوەندیەكانیان هۆشداری دەداتە ئەمریكا

13/12/2019 جیهان

نەوا
توركیا بە جینۆساید ناساندنی كوشتاری ئەرمەنیەكان و سزاكانی واشنتۆن بۆ سەر ئەنقەرە بە هۆكارێك بۆ تێكدانی پەیوەندیەكانی نێوانیان ناودەبات.
فەخرەدین ئاڵتون بەڕێوبەری پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا لە چەند تویتێكدا رایگەیاندوە، هەڵسوكەوتی هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا زیان بە پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا دەگەیەنێت.
جەختیشی كردەوە، پەسەندكردنی بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر توركیا لەلایەن لیژنەی كاروباری دەرەوە و بڕیارەكەی تایبەت بە ئەرمەنەكان كە هەردوكیان لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوە دەركراون، هەڕەشەن بۆ داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن.
رۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كوشتاری ئەرمەنیەكانی لەسەر دەستی دەوڵەتی عوسمانی بە جینۆساید ناساند.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group