ئەرمینیا: بڕیارەكەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا سەركەوتنی دادپەروەریە

13/12/2019 جیهان

نەوا
دوای بڕیاری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بۆ بە جینۆساید ناساندنی كوشتاری ئەرمەنیەكان لەسەر دەستی دەوڵەتی عوسمانی، سەرۆك وەیزرانی ئەرمینیا سوپاسی ئەنجومەنی پیرانی كرد.
نیكۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا لە تویتێكدا رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە واتای سەركەوتی دادپەروەری و راستیە.
وتیشی: ئەو بڕیارە رێزلێنانە لە گیانی یەك ملیۆن و 500 هەزار قوربانی كۆمەڵكوژیەكەی سەرەتای سەدەی بیستەم و هەنگاوێكە بۆ رێگری كردن لە دوبارەبوونەوەی تاوانی لەو جۆرە.
رۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ كوشتاری ئەرمەنیەكانی لە سەر دەستی دەوڵەتی عوسمانی بە جینۆساید ناساند، ئەمەش توڕەیی و نیگەرانی بەرپرسانی توركیای لێكەوتەوە كە حكومەتەكەیان میراتگری عوسمانیە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group