نه‌وا
رۆناڵدینهۆی ئه‌فسانه‌ی پێشوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و به‌رازیل دوپاتیده‌كاته‌وه لیۆنێل میسی به‌هره‌مه‌ندی ئه‌رجه‌نتین و یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه باشترینی مێژووی تۆپی پێ نییه، به‌ڵكو ته‌نها باشترینی یاریزانانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
رۆناڵدینهۆ له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به شه‌شه‌م نازناوی بالۆن دۆر بۆ لیۆنێل میسی وتویه‌تی "خۆشحاڵم كه میسی ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، چونكه هاوڕێمه و بۆته سیمبولی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، كه حه‌زناكات به‌راوردكاری بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته بتوانرێت باشترینی مێژوو دیاری بكرێت، چونكه دیێگۆ مارادۆنا و پێلێ و رۆناڵدۆش هه‌ن. ده‌شڵێت "ناتوانم بڵێم میسی باشترینه له مێژوودا، به‌ڵام به‌دڵنیایی باشترینی سه‌رده‌می خۆیه‌تی".
ئه‌و لێدوانه‌ی رۆناڵدینهۆ له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ لیۆنێل میسی له به‌رشه‌لۆنه پێكه‌وه یارییان كردوه و سه‌رده‌می تازه ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌مه‌نده ئه‌رجه‌نتینییه‌كه بوو.