نه‌وا
كۆمیته‌ی دادوه‌ریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دوو تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلاته یه‌كگرتووه‌كان كرد و به‌وه‌ش هه‌وڵه‌كان بۆ لابردنی له ده‌سه‌ڵات قۆناغێكی دیكه‌ی بڕی. سه‌رۆكیش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت " هه‌رچیه‌كم بوێت ده‌یكه‌م".
دوێنێ كۆمیته‌كه پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و جگه له یه‌ك ئه‌ندام ئاماده‌نه‌بو، كه تێیدا له تۆمه‌تی یه‌كه‌م، ترامپ تاوانباركراوه به خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و له تۆمه‌تی دووه‌میشدا، تاوانباركراوه به دروستكردنی كۆسپ له‌به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆنگرێس.
له هه‌ردوو پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه 23 ئه‌ندامی كۆمیته‌كه، كه دیموكراتن تۆمه‌ته‌كانیان له دژی سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌سندكرد، 17 ئه‌ندامه كۆمارییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش به نه‌خێر ده‌نگیان دا.
له پاش بڕینی ئه‌و قۆناغه، ده‌بێت ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ربده‌ن. له ئێستادا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه 233 ئه‌ندامی دیموكراتن و 197 ی كۆمارین، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت هه‌ردوو تۆمه‌ته‌كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا په‌سندبكرێت.
دواتر به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی سینات ده‌ڕوات، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت له‌وێ په‌سه‌ندبكرێت، بهوپێـیهی كۆمارییه‌كان تیایدا زۆرینه‌ن.
له به‌رانبه‌ردا ترامپ له پرێس كۆنفرانسێكدا له كۆشكی سپی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دیموكراته‌كانی به "كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های" لێپێچینه‌وه‌كه‌ی ناوبرد و وتی "شتێكی سامناكه لێپێچینه‌وه وه‌ك ئامرازێك به‌كاربهێنرێت له هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاودا، كه بیانه‌وێت".
هه‌روه‌ها دوپاتیكرده‌وه، كه هیچ شتێكی هه‌ڵه‌ی نه‌كردوه، وتیشی "هه‌رچیه‌كم بوێت ده‌یكه‌م".