نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانج و هه‌وڵه‌كانیان زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و ره‌خساندنی هه‌لی كاره، بۆ ئه‌وه‌ش هانی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه‌كان و دروستكردنی كارخانه‌ی گه‌وره ده‌ده‌ن و ئاسانكارییش بۆ خاوهنكاران ده‌كه‌ن.
فه‌رهه‌نگ خالید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم راشیگه‌یاند؛ بونی یاسایه‌كی گرنگ بۆ پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان كه ئێمه ساڵی (2015) دامانمه‌زراندوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و یاسایه ناكۆك و دژیه‌ك نه‌بێت له‌گه‌ڵ یاسای پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆی (2011)ی عێراق، چونكه هه‌ر دژیه‌كی و لێكنهچونێك هه‌بێت له‌نێوان یاساكه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ، ئه‌وه كێشه بۆ وه‌زاره‌ت و خاوه‌ن كارگه‌كانیش دروست ده‌كات له بواری جێبه‌جێكردندا".
وتیشی:"ئه‌و یاسایه‌ی عێراق ته‌واو موتهكامیله، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت، به‌تایبه‌ت كه رێككه‌وتنێك هه‌یه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند تایبه‌ت به‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر كاڵایه‌ك ده‌ربچێت پێویسته هه‌موان پێوه‌ی پابه‌ند بن".
ئه‌م وتانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی له میانی كۆنفرانسێكدا هات كه رۆژی شه‌ممه له لایه‌ن لقی سلێمانی یه‌كێتی هاورده و ناردنكاران بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی یاسای پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی سازكرابوو.