نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له چه‌ند پارێزگایه‌كی ئێران حاڵه‌ته‌كانی دۆزینه‌وه‌ی حه‌ب له ناو كێك به‌دی كران، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، به‌پێی پشنینه‌كان حه‌به‌كان ئاسایین و هیچ زیانێكیان نییه.
له رۆژانی رابردوودا چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرانه‌وه كه ئاماژه‌بوون به دۆزینه‌وه‌ی حه‌ب له ناو چه‌ند جۆرێك له كێك. ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه زیاتر له پارێزگاكانی سیستان و به‌لوچستان، كرمان، هورموزگان و ورمێ تۆمار كرابوون.
له‌وباره‌وه مه‌سعود زاهیددیان به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هشبه‌ره‌كان رایگه‌یاندووه، به‌پێی پشكنینه‌كان ئه‌و حه‌بانه نه‌هۆشبه‌رن و نه ماده‌ی ژه‌هراوی، به‌ڵكوو حه‌بی ئاسایین و زۆربه‌یان له جۆرین هیوسینن، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازاری گه‌ده به‌كارده‌هێنرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ زانینی سه‌رچاوه‌ی دانانی ئه‌و حه‌بانه له‌ناو ماده خۆراكیه‌كان.
پێش ماوه‌یه‌كیش له هه‌رێمی كوردستان باس له چه‌ند حاڵه‌تێكی دۆزینه‌وه‌ی حه‌بكرا له ناو جۆرێك له كێك، به‌ڵام دواتر شاره‌زایانی بواری خۆراك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان باسیان له‌وه‌كرد، پێناچێت ئه‌و حه‌بانه له كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ناو كێكه‌كان دانرابن.