نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ره‌خنه له سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ زیادكردنی باج ده‌گرێت و پێی وایه له كاتی پاشه‌كشێی ئابوری‌دا زیاد كردنی باج ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئابوری.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له نوسینێكدا له وه‌ڵامی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به بۆنه‌ی 100 رۆژ تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی.
له‌باره‌ی هه‌نگاوی حكومه‌ت بۆ زیادكردنی باج، ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاندووه، "چۆن داهاتی باجتان زیاد كردوه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن به‌یاسا به‌كام یاسا خۆهه‌موان ئاگادارن په‌رله‌مانی كوردستان هیچ هه‌موارێكی یاسایی بۆ یاسای باجه‌كان نه‌كردوه".
هه‌روه‌ها نوسیویشیه‌تی "باج گۆرانكاری تیدا بكرێت به‌بێ دراسه كاره‌ساتی ئابوری دروست ده‌كات"، پرسیاریشی كردووه، كه " كامانه‌ن ئه‌و ئابوریناسانه‌ی به‌به‌ڕێزتیان وتوه باج زیاد بكه بۆ زیاد كردنی داهات چونكه زیاد كردنی باج له‌كاتی پاشه‌كشه‌ی ئابوری‌دا ئابوری ده‌كوژێت و له ناوی ده‌بات".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید رونیشیكردۆته‌وه، "له‌دونیای ئابوری‌دا باج و ره‌سم ئامرازێكن له‌ئامرازه‌كانی سیاسه‌تی مالی له‌كاتی پاشه‌كشه‌ی ئابوری‌دا كه‌م ده‌كرێنه‌وه بۆ زیادكردنی چالاكی ئابوری، به پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی فراوانی و گه‌شه‌ی ئابوری‌دا زیاد ده‌كرین بۆ هه‌ڵمژینی بڕشتی كڕین بۆ ئه‌وه‌ی گرانی زیاد نه‌كات .