نه‌وا
پڕۆژه‌یاسای ڕێگریكردن له بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان سیفه‌تی به‌په‌له‌ی پێ دراوه و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێ، سزای بازرگانانیی مادده‌ی ھۆشبه‌ر، سێ ھێنده به‌رز كراوه‌ته‌وه.
حه‌سیبه گه‌ردی په‌رله‌مانتاری پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه سزای بازرگانانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر سێ هێنده زیاد كراوه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ حاڵه‌تدا سزاكه‌ی ده‌گاته زیندانیی هه‌تاهه‌تایی و له‌سێداره‌دانیش.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاساكه ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌باره‌ی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه زانیاری ده‌ده‌ن به لایه‌نه ئه‌منی و په‌یوه‌نداره‌كان، خه‌ڵات ده‌كرێن و پاره‌یان بۆ دیاری كراوه".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه: "ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌ری ڕاهێنان و پزیشكی ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالووده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوونه و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، به گوێره‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ش، هه‌ر كه‌سێك ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بێت و سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی چاره‌سه‌ركردن نه‌كات، ئه‌وا سزای به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت".