گۆرانییە نوێیەكەی هێلی لەڤـ زۆرترین Unlikeی لە یوتیوبدا وەرگرتوە

15/12/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
گۆرانیبێژ هێلی لەڤ پاش بڵاوكردنەوەی نوێترین بەرهەمی، توڕەبونێكی زۆری روبەڕو دەبێتەوە و زۆرترین كەس بەدڵ نەبونی خۆیان لە یوتیوبەوە راگەیاندوە.

 

هێلی لەڤ رۆژی 13ی ئەم مانگە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە، كە گۆرانییەكە بەناوی (Boy Bye) و تائێستا لە چەناڵی یوتیوبی خۆی زیاتر لە 790 هەزار بینەری هەبوە، بەڵام كاردانەوەكان پێچەوانەی پێشبینییەكانە، بەجۆرێك 46 هەزار كەس Unlikeی گۆرانییەكەیان كردوە، لەكاتێكدا تەنها 26 هەزار كەس بە دڵیانە و like-یان بۆ كردوە.
پێش بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكەشی، هێلی لەڤ لە ئینستاگرامی خۆیەوە وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە لەسەر پشتی كوڕێكی نێو گۆرانییەكەی دانیشتوە و نوسیبوی "كاتێك تاج دەخەمە سەرم، پیاوەكان لەسەر ئەژنۆ كڕنوش دەبەن". ئەوەش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و بە سوكایەتیكردن بە رەگەزی نێر وەسفكرا.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group