نه‌وا
خۆپیشانده‌ران له شاری عه‌ماره‌ی ناوه‌ندی پارێزگای میسان له باشوری عیراق، ئاگریان له ماڵی محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به‌ردا، كه كاندیدی پێشبینیكراوه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی وڵاته‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه تاهیر حه‌سه‌ن ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی میسان رایگه‌یاندوه، ده‌یان خۆپیشانده‌ر ئاگریان له ماڵی سودانی له گه‌ڕه‌كی حوسه‌ین له شاری عه‌ماره به‌رداوه.
وتیشی "ئاگر له به‌شێكی زۆری ماڵه‌كه‌ی سودانی كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وكاته‌دا كه‌س له‌ناو خانوه‌كه‌دا نه‌بوه".
ئه‌و روداوه له‌كاتێكدایه، كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی هه‌ینی رابردو، ده‌ستی له حزبی ده‌عوه و فراكسیۆنی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵگرت و وازیهێنا.