نه‌وا
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران باس له‌وه‌ده‌كات پرسی دۆزینه‌وه‌ی حه‌ب له ناو چه‌ند براندێكی كێك له‌و وڵاته بابه‌تێكی ئه‌منییه و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
سه‌عید نمه‌كی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی تا ئێستا كه‌س به هۆی خواردنی ئه‌و كێكانه‌وه تووشی ژه‌هراویبوون یان تێكچوونی باری ته‌ندروستی نه‌بووه، وتی: بابه‌ته‌كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌منییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌رده‌وامن.
وتیشی، حه‌به‌كان له ناو 12 براندنی كێكی دروستكراوی ناوخۆدا دۆزراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت، كه پیلانێك بۆ به ئامانجگرتنی به‌رهه‌می خۆماڵی له ئارادایه.
لای خۆیه‌وه حسێن ئه‌شته‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی پۆلیسی ئێران رایگه‌یاندووه، به‌منزیكانه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی حه‌ب له چه‌ند جۆره كێكێك ته‌واو ده‌بن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
پێشتریش نمونه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی حه‌ب له ناو كێك، له هه‌رێمی كوردستان و توركیاش به‌دی كرابوون.