نه‌وا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای خه‌بات زه‌نگه‌نان پێش ته‌واوبوونی واده‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای خه‌بات زه‌نگه‌نان پێش ته‌واوبوونی واده‌ی دیاریكراوی خۆی كه 120 رۆژ بوو جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هێرۆ توانی له 99%ی پرۆژه‌كه ته‌واو بكات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت، بڕیاره پێش سه‌ری ساڵ له‌مه‌راسیمێكدا به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه رابگه‌یه‌نرێت، به‌مه‌ش چاره‌سه‌ری كه‌می گواستنه‌وه‌ی به‌شه كاره‌بای پارێزگای دهۆك ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، "پرۆژه‌ی ( خه‌بات - زه‌نگه‌نان) كه به‌درێژایی 33 كیلۆمه‌تر هێڵی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رزه‌و 104 تاوه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای هێرۆوه به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕی7 ملیۆن دۆلار و 425 هه‌زار دۆلار تێچوونی پرۆژه‌كه‌یه.