ریاڵ مەدرید تامی ئەبراهامی دەوێت

08/01/2020 وەرزش

نەوا
یانەی ریاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە تواناكانی تامی ئەبراهام هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی و دەیەوێت لەماوەی داهاتودا بیگوازێتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "دیفنسا سەنتراڵ"، یانە ئیسپانیەكە دەیەوێت شوێنگرەوەیەك بۆ كەریم بنزیمە هێرشبەری تیمەكەی بدۆزێتەوە.
رونیشكراوەتەوە، بۆ ئەوە چاوی بڕیوەتە تواناكانی تامی ئەبراهام و دەیەوێت لەكۆتایی ئەم وەرزەدا بیگوازێتەوە.
تامی ئەبراهام تەمەنێكی گەنجی هەیەو ئەم وەرزە لەریزی یانە ئینگلیزیەكە توانایەكی بەرزی پێشكەشكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group