خراپترین هەواڵ بە راهێنەری بەرشەلۆنە دەگات

11/01/2020 وەرزش

نەوا
بەهۆی پێكان لە ئەژنۆی راستیدا، لویس سوارێزی هێرشبەری بەرشەلۆنە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی یانە كەتەلۆنییەكە، رۆژی یەكشەممە نەشتەرگەرییەكە بۆ سوارێزی هێرشبەری ئۆروگوایی دەكرێت و پاشان لە بەیاننامەیەكدا ماوەی دوركەوتنەوەی رادەگەیەنرێت، كە لە چوار هەفتە كەمتر نابێت و رەنگە بگاتە شەش هەفتە.
ئەگەر چوار هەفتە دوربكەوێتەوە، ئەوا سوارێز دەتوانێت پەیوەندی بە نیوەی كۆتایی جامی ئیسپانیاوە بكات، ئەگەر بگاتە شەش هەفتە ئەوا رەنگە بتوانێت لە یاری چونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرانبەر بە ناپۆلی ئامادەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group