نه‌وا
ژماره‌یه‌ك زانا له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى نوێ‌دا كۆتایى به شێرپه‌نجه ده‌هێنن و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش تائێستا ته‌نها له‌سه‌ر مشك بوه و سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى "ده‌یلى مه‌یڵ"ى به‌ریتانى، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى مژده‌به‌خش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك زاناوه ئه‌نجامدراوه، كه بوه‌ته‌هۆى له‌ناوبردنى خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌ته‌واوه‌تى و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر مشك تاقیكراوه‌ته‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێى زانیاریه‌كان، له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ئۆكسیدى مس به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ورد به‌كارهێنراوه و ماده‌كه تایبه‌ت به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه دروستكراوه، به‌شێوه‌یه‌ك مسه‌كه له تاڵى م‌و باریكتره و زۆر ورده، گرێ شێرپهنجهییهكانى ئه‌و مشكانه‌یان پێ كوتیوه، كه گرێى شێرپه‌نجه‌ییان هه‌بوه و به‌ته‌واوه‌تى چاكبونه‌ته‌وه و گرێكان نه‌ماون.
ئه‌و زانایانه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، هیوایان هه‌یه ئه‌و چاره‌سه‌ره شوێنى چاره‌سه‌رى كیمیاوى بگرێته‌وه، كه زۆر ئازاربه‌خش و هیلاككهره.
لاى خۆیشیانه‌وه پرۆفیسۆر "ستیڤان سوینن" و دكتۆر "بیلا مانشیان" له‌زانكۆى KU Leuven ى ئه‌ڵمانى كه كاریان له‌پرۆژه‌كه‌دا كردوه وتویانه "ئه‌گه‌ر ئۆكسیدى كانزاكان به‌رێژه‌یه‌كى زۆر له نه‌خۆش بدرێت ئه‌وا مه‌ترسى دروستده‌كات، به‌ڵام به قه‌باره‌ى نانۆیى و له‌ژێر تهركیزێكى تایبه‌تدا، كه كۆنترۆڵكراو بێت جێى مه‌ترسى نییه و سودبه‌خشه".
سوینن ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره تاقیكردنه‌وه‌ى له‌ناوبردنى خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌رێگه‌ى ئۆكسیدى كانزاكانه‌وه بكرێت، له‌هه‌نگاوى دووه‌میشدا وردیله‌ى نانۆیى كانزایى دیكه دروستده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى ئه‌و وردیلانهى كاریگه‌رى له جۆره‌كانى شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن.