پۆمپیۆ: نزا بۆ سیستانی دەكەین

17/01/2020 جیهان

نەوا
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایددەگەیەنێت، "لەگەڵ ملیۆنان هاوڵاتی عێراق نزای تەندروستیەكی باش بۆ سیستانی دەكات". 
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "سوپاس بۆ خوا دەكەین كە نەشتەرگەرییەكەی ئایەتوڵا سیستانی بەسەركەوتوی كۆتاییهات".
راشیگەیاندوە، "لەگەڵ ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی دەپاڕێینەوە لەخوداو نزای زو چاكبونەوە بۆ سیستانی دەكەین و هیوادارین بەپەلە چاكببێتەوەو تەمەنی درێژبێت".
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق  بڵاویكردەوە،  شەوی 15ی ئەم مانگە، عەلی سیستانی قاچی چەپی شكاوە، رۆژی پێنجشەممەش نەشتەریەكی بۆ ئەنجامدرا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group