هالاند بە "هاتریك" لەگەڵ دۆرتمۆند دەستیپێكرد

18/01/2020 وەرزش

نەوا
ئێرلینگ هالاند یاریزانە لاوە نەرویجییەكە، لە یەكەم یاریدا لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند بۆ تۆماركردنی سێ گۆڵ دەستیپێكرد و كاروانی یارییەكانی بە هاتریك كردەوە.
هەرچەندە لە دەستپێكی یارییەكەدا لەسەر كورسی یەدەك دانیشتبو، بەڵام لوسیان ڤاڤری راهێنەر بڕیاری دا لە خولەكی 56دا بیخاتە یاریگاوە و ئەوكاتیش ئۆگزبۆرگ بە 3 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لە پێشەوە بو، تا لاوە نەرویجییەكە پاش سێ خولەك توانی گۆڵی دووەمی تیمەكەی و یەكەمی خۆی تۆماربكات.
پاشان لە خولەكی 61دا جادۆن سانشۆ گۆڵی یەكسانبونەوەی تۆماركرد و لە 70ی یارییەكەشدا هالاند گۆڵی چوارەمی دۆرتمۆند و سێیەمی خۆی تۆماركرد و لە 79شدا گۆڵی پێنجەم و سێیەمی خۆی نوسیەوە.
بەو بردنەوەیە بوروسیا دۆرتمۆند بە 33 خاڵەوە لە پلەی چوارەمدایە و بەدەستهێنانی هالاندیش لە گواستنەوەی زستانەدا لە یانەی سالزبۆرگی نەمساییەوە، جوانترین و گرنگترین دیارییە بۆ راهێنەر و هاندەران و كۆی گشتی تیمەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group