نه‌وا
پارێزگاری دیوانیه رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكه پشوو ده‌بێت.
به بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، زوهه‌یر شه‌علان پارێزگاری دیوانیه رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی له پارێزگاكه راده‌گیرێت.
پارێزگای دیوانیه یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق كه خۆپیشاندان تێیدا ئه‌نجام ده‌درێن، به‌هۆی توندوتیژیه‌كانیشه‌وه چه‌ندین خۆپیشانده‌ر له‌و پارێزگایه‌دا كوژراون.
رۆژی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌دا كردبوو، كه چووبونه ناو بینای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی پارێزگای دیوانیه.