لوتكەكەی بەرلین چی بۆ لیبییەكان پێبوو؟

20/01/2020 جیهان

نەوال
ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەشداربووانی لوتكەی تایبەت بە لیبیا رێككەوتوون پشتیوانی لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا نەكەن و چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی وڵاتەكە بدۆزرێتەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لوتكەیەكی تایبەت بە دۆخی لیبیا بەڕێوەچوو، ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دەرەنجامەكانی لوتكەكەی خستە ڕوو، وتی، بەشداربووانی لوتكەكە رێككەوتون پشتیوانی لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا نەكەن و هاوكاریی زیاتری سەربازی بۆ لایەنە بەشداربووەكانی جەنگ دابیننەكەن.
مێركڵ جەختیشی لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی لیبیا كردەوە، رایگەیاند، بەشداربووانی لوتكەكە بەردەوام دەبن لە كۆبوونەوەكان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئاگربەست و گەیشتن بە ئاشتی.
هەروەها لە راگەیەندراوی كۆتایی لوتكەكەی بەرلیندا داوا لە لایەنە شەڕكەرەكانی لیبیا و پاڵپشتیكارە دەرەكییەكانیان كراوە كۆتایی بە شەڕكردن بهێنن و هەوڵەكانیان زیاتر بكەن بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group