نه‌وا
هه‌رسێ په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ (دیاری ئه‌نوه‌ر، سیروان بابان، مه‌م بورهان قانع) راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانی، رایانگه‌یاندوه، به فه‌رمی جیابونه‌وه‌ی خۆیان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ راده‌گه‌یه‌نن و وه‌كو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یانه:
راگه‌یاندراوێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان
وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان به ده‌نگده‌رانمان دابوو، به هه‌مو شێوه‌یه‌ك موچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانیی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران بڕاوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئاماده‌ین ده‌سته‌به‌رداری موچه‌ی پارله‌مانیی-ش ببین.
چه‌ند مانگێكیشه به‌هۆی به‌لارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانه‌وه‌ی "نه‌وه‌ی نوێ"وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به فراكسیۆن و جوڵانه‌وه‌كه‌وه نه‌ماوه، هه‌ربۆیه له ئێستایشه‌وه به فه‌رمیی جیابونه‌وه‌ی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و وه‌كو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌مێنینه‌وه.
ئێمه خه‌ڵكانێكین، پاره‌ی خه‌ڵكمان نه‌خواردوه و پاره‌ی حكومه‌تیشمان لانییه (به‌ڵكو پاره‌یشمان لای حكومه‌ته) و "موزایه‌ده"یش به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و هاوپیشه و خه‌ڵكانی غه‌درالێكراوی كوردستان-ه‌وه ناكه‌ین و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن دا ده‌بین له ماف و داخوازیی ره‌وای ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی جوامێری كوردستان.
په‌رله‌مانتاران:
- دیاری ئه‌نوه‌ر.
- سیروان بابان.
- مه‌م بورهان قانع.